سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئەگەر پشتیوانی لە ئەردۆغان بکەم ئازاد دەکرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” ڕایگەیاند، ئازاد دەکرێم ئەگەر بێت و پشتیوانی لە ئەردۆغان بکەم.

لە نوێترین لێدوانیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر بێت و پشتیوانی لە ئەردۆغان بکات تا جارێکی دیکە پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا بەدەستبهێنێتەوە، ئەوا ڕۆژی دواتر لە زیندان ئازاد دەکرێت.

دەشڵێت، نەک تەنها ئازادکردن، دوور نییە تەنانەت دوای ئازادکردن بە هێلیکۆپتەر بۆ کۆشکی سەرۆک کۆمار بگوێزرێمەوە و نانی نیوەڕۆش لەوێ بخۆم.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر دەمیرتاش چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە کە هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا بەهیچ شێوەیەک پشتیوانی ئەردۆغان و هاوپەیمانانی ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا