جەنگەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فرۆشی ماکدۆناڵدزی کەمکردووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بەشی دارایی کۆمپانیای ماکدۆناڵدزی ئەمریکی رایگەیاند، بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینەوە، فرۆشی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی نوێدا بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە ٪2 دابەزیووە.

ئیان بۆردن، بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای ماکدۆناڵدز لە کۆنفرانسی جیهانیی بەکاربەر و بەبازاڕکردنی یو بی ئێس ووتی، “فرۆشی کۆمپانیاکەمان لە چارەکی یەکەمی ساڵی نوێدا بەراورد بە 3 مانگی پێش ساڵی نوێ، کەمێک دابەزیووە”.

بەگوێرەی شرۆڤەیەکی گۆڤاری واڵ ستریت، فرۆشی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوو بەراورد بە چەند مانگێک زۆر کەمیکردووە، رۆژنامەکە لە شیکارییەکەدا چەند هۆکارێکی بۆ دابەزینی ئاستی فرۆشی ئەو کۆمپانیایە خستووەتەڕوو کە گرنگترینیان، جەنگەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سستبوونی ئابووری چین و کەمبوونەوەی خواستی ئەو وڵاتەیە لەسەر کۆمپانیاکە.

لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، بەشێک لە هاوڵاتییانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بایکۆتی کڕین و بەکارهێنانی کاڵا و براندە بەناوبانگەکانی رۆژئاوای وەک کۆکاکۆلا، ماکدۆناڵدز، ستاربەکس و چەندین براندی دیکە کرد، ئەمەش بەپاساوی هاوکارییکردنی سوپای ئیسرائیل لەلایەن ئەو کۆمپانیایانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا