قائیمقامیەتی سلێمانی: ڕێگە بەمنداڵ و خێزانی دەرۆزەکەر نادرێت لە ئوتێلەکاندا بمێننەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە21ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێگەی لیژنەی پاراستنی منداڵەوە ڕێگە بەهیچ ئوتێلێک نادات، کە داڵدەی منداڵی ئیشکەرو دەرۆزەکەرو خێزانەکانیان بدات.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،”بەمەبەستی چاودێری و پاراستنی ئەو منداڵانەی کارو دەرۆزەیان پێئەکرێت و بەکاردەهێنرێن لەلایەن خێزانەکانیان، شەوی ڕابردوو لیژنەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر و دەرۆزەکەر بەهاوکار لەگەڵ پشکنەری کار لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی پێنج ئوتێلیان کرد بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەنەبوونی منداڵی ئیشکەرو دەرۆزەکەر لەشوێنەکانیاندا و هۆشیارکردنەوەی زیاتری خاوەنکارەکان و ئاگادارکردنەوەیان لەهەبوونی هەرسەرپێچیەک کەڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایان بکات.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی بەدواداچونەکان سێ ئوتێل پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ کرا، چونکە ڕێگەیان دابوو خێزانی پەنابەر لە ئوتێل بمێننەوەو مناڵەکانیان بەکاربهێنن بۆ سواڵ و ئیشکردن .

ڕوونیکردەوە، لیژنەی پاراستنی منداڵ کە سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییە، بەردەوامە لە دەستنیشانکردنی منداڵی ئیشکەرو دەرۆزەکەر و ئاگادارکردنەوە و پێدانی هۆشیاری و ڕێنمایی بە سەرۆک خێزان و خاوەن کار و ئوتێلەکان سەبارەت بە کاریگەرییە خراپەکانی کارپێکردنی منداڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا