رێبوار تەھا: بڕیارەکەی راکان جبوری بۆ نیشتەجێکردنی ھەمیشەیی ئاوارەکان بەرەسمی راگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، بڕیارەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بۆ نیشتەجێکردنی ھەمیشەیی ئاوارەکان بەرەسمی راگیراوە و کاری پێناکرێت.

لە روونکردنەوەیەکدا، رێبوار تەھا سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەنەوە کە پاش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، ئەو بڕیارە راگیراوە و کاری پێی ناکرێت.

وتیشی، ئەوە بەھەموو لایەک رادەگەیەنن، کە بڕیاری لەو جۆرە پێویستی بە راوێژ و گفتوگۆ و بەپێی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان دەبێت، ئەگەرنا بە دڵنیاییەوە بەھیچ جۆرێک کاری پێناکرێت و نا یاسایی و نا دەستوورییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە راکان جبوری لە نوسراوێکدا بڕیاریدا، ئەو ئاوارانەی لە ساڵانی رابردوودا ئاوارەی سنوری کەرکوک بوون، وەک ھاووڵاتی نیشتەجێی ھەمیشەیی کەرکوک بناسێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا