قائیمقامیەتی سلێمانی: دوو دوکانی فرۆشتنی غاز داخران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو دوکانی فرۆشتنی غاز، بەهۆی گرانفرۆشیان داخران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی ئادار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەهۆی وەرگرتنی پارەی زیاتر لە کڕیار و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و ئەو نرخەی بۆیان دیاریکراوە، لیژنە هاوبەشەکان دوو دوکانی غازفرۆشی (هەرێم محەمەد و عەبدوڵا حەسەن)ی لە نزیک فولکەی مامەڕیشە داخست و رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکانیان دەگرنەبەر”.

ئاماژەی بەوەکرد، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو غازفرۆشە بتڵی غازیان بە سەروو نرخی دیارکراو فرۆشتووە کە پێچەوانەی رێنماییەکانە، هەربۆیە داخران و رێکاری یاساییان لەگەڵ دەگرینەبەر، نرخی بتڵێک غازی پڕ 28 کیلۆگرامی، هەشت هەزارو 500 دینارە و رێگەنادەین هیچ کەس و دووکاندارێک بەو نرخە زیاتر بیفرۆشێت.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان باسی لەوەش کرد، کە ئەو غازەی لە بەنزینخانەکاندا دەفرۆشرێت غازی بازرگانییە و لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی نەکراوەو بەدەرە لەو نرخە پاڵپشتیکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا