33 ساڵ بەسەر راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورد لە باشووری کوردستان تێدەپەڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

33 ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژی 5-3-1991، یەکەم چەخماخەی راپەڕین لە رانیەی دەروازەی راپەڕین لێدرا و هاوڵاتییان بە پشتیوانیی هێزەکانی پێشمەرگە، دژی دەسەڵاتی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعسی رووخاو راپەڕین، دواتر هەر لە هەمان رۆژدا ناوچەکانی

ڕاپەڕینی ساڵی 1991، بە یەکێک لە رووداوە مێژووییەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دادەنرێت کە لە کۆتاییدا بە ئازادبوونی پارچەیەک و هاتنە کایەی دەسەڵاتێکی نیمچە سەربەخۆ لە باشووری کوردستان کۆتایی هات.

لەماوەی حکومڕانیی حزبی داپڵۆسێنەری بەعسی رووخاودا، گەلی کورد لە باشووری کوردستان بە کاتێکی سەخت و دژواردا گوزەری دەکرد، بەو پێیەی هەوڵەکان لەبەرامبەر سڕینەوە و پاکتاوکردنی رەگەزیی گەیشتبوونە لووتکە، رژێمی پێشووی عێراق لەرێگەی شاڵاوەکانی ئەنفال، کیمیاباران، راگواستن، گرتن و ئەشکەنجەدان.

پاش ئەوە رۆژە و لە رۆژی 6ی ئاداری1991 خەڵكی ناوچەی بازیان و هەردوو ناوچەی دەشتی پشدەر راپەڕین.

7ی ئاداری1991 خەڵكی سلێمانی راپەرین، پاشان لە رۆژانی 8 تا 20 مانگ تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئازادکران و 21 مانگ ئاگری نەورۆز لە کەرکووک کرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا