سودانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردن لە لایەنەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەلایەنەكان دەكات و داوا لە لەلایەنە براوەكان دەكات بە زووترین كات دەستبكەن بە خزمەتكردنی هاووڵاتییان.

دەقی پیرۆزباییەكە:

پیرۆزبایی لە هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان و ئەو كاندیدانە دەكەم كە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا كاندید بوون، بەتایبەتی ئەوانەی كە سەركەوتن و متمانەی دەنگدەرانیان بەدەست هێنا، ئەم ئامانەت و بەرپرسیارێتییە هیوادارم بەخێرایی بگۆڕدرێت بۆ واقیعێكی خزمەتگوزاری بەرچاو و حكومەتە خۆجێییەكان كارابن لەگەڵ پلانەكانماندا لە گەشەپێدان و بنیاتنانەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، هەروەها ڕۆڵی یاسایی و دەستووری خۆیان بگێڕن و ئێمە پشتگیریان دەبین لە پێشكەشكردنی هەموو هاوكاری و پاڵپشتییەك بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی عێراقییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا