پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌نگۆى كاندیدكردنى بۆ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا به فه‌رمى هیچ كه‌س بۆ ئه‌و پۆسته كاندید نه‌كراوه و له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژى داهاتوودا ئه‌و پرسه یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه.
عه‌لى ره‌شید، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2009 ى هه‌مواركراو، ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له دواى به‌تاڵبوونى پۆستى پارێزگار 90 رۆژى له به‌رده‌سته بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته، به‌م پێیه بێت هێشتا كات له‌به‌رده‌ستدا ماوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر”.
عه‌لى ره‌شید وتیشى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فراكسیۆنى زۆرینه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له پارتییه، بۆیه پارتى كه‌سێك كاندید ده‌كات بۆ پارێزگارى هه‌ولێر، دیاریكردنی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتییه‌وه ده‌بێت، بۆیه تا ئێستا هه‌ر ناوێك خراوه‌ته روو بۆ ئه‌و پۆسته فه‌رمى نیه و ده‌نگۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه هه‌نگاو چووه‌ته پێش بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر، له‌وانه‌یه له ماوه‌ى 10 رۆژى داهاتوودا ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه و ئێمه‌ش بیخه‌ینه به‌رنامه‌ى كارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه.
رۆژى 18-11-2020 فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر به‌هۆى تووشبوونى به ڤایرۆسى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌نقه‌ره كۆچى دوایى كرد، له‌وكاته‌وه هێمن قادر جێگرى پارێزگار به وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌ى پڕكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆڵه‌تیك هه‌ریه‌كه له (ئومێد خۆشناو، هێمن هه‌ورامی و عه‌لی ڕه‌شید) كاندیدن.