پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە بارەی کوژرانی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین وتی، ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی چەکداری.
ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پەیامێكی لەبارەی کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانۆکی سەڵاحەدین بڵا کردەوەو وتی “بەیانیی ئەمڕۆ هەواڵى ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕایچڵەکاندین کە بەداخەوە هەواڵى شەهیدبوونی هەردوو مامۆستاى زانکۆى سەڵاحەدین د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمە خان بوو”.
ئاماژەی بەوەشداو وتی، “ئیدانەى ئەم كردەوەیە دەکەم و دەستخۆشى لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە توانییان ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەن و ڕووبەڕووى یاساى بکەنەوە تا بە سزاى خۆی بگات، دووپاتیدەکەینەوە کە دەبێت ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دیاردەى چەکداری و هەر جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی”.
لە کۆتایشدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەى خێزان و بنەماڵەی دوو مامۆستاكەی زانكۆ کرد و وتی ، “خواى گەورە لە کۆچکردووان خۆش بێت و جێگایان بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت”.