ئامانجی بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر كەمپی مەخمور

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی یەكێتی ئامانجی توركیا لەبۆردومانەكەی سەر كەمپی مەخمور  ئاشكرادەكات و دەڵێت “توركیا سەربازگەكەی لە باشیك ناكشێنێتەوە”.

ئەمڕۆ شەممە به‌ده‌ر له‌و ڕووداوه‌ی چیای مه‌تین، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور و لەئەنجامدا پێنج قوربانی لێكەوتەوە.

غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕایگەیاند: “كەمپی مەخمور 180 كیلۆمەتر لە مەخمورەوە دورە، هیچ چەكدارێكی تێدانییە، هیچ كەسێكی كەمپەكەش ناتوانن بەرەو خاكی هەرێم بێن، تا ببنە هەڕەشە بۆسەر سوپای توركیا”.

بەرپرسەكەی یەكێتی وتیشی “ئامانجی توركیا تەنها داگیركردن و كۆنترڵكردنی بەشێكی زۆری خاكی هەرێم و عێراقە و دەیەوێت ویلایەتی موسڵ كۆنترۆڵ بكاتەوە بەهەر جۆرێك بێت”.

سورچی پێیوایە، لەئێستادا توركیا ئەو ئامانجەی كە هەیبووە توانیویەتی بەدی بێنێت، چونكە لەچەند شوێنێك سەربازگەی هەیە، توركیا نایشارێتەوە ئەو سەربازگەی لەباشیك دایناوە هەر دەمێنێت.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی، ئەوەی لە مەخمور روویدا تەنها چاوترساندن و زوڵم لێكردنی هاوڵاتیانی سڤیلە و بەئامانج گرتنی كەمپی پەنابەران تاوانێكی گەورەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا