“سارد” .. شیعرێکی لوییز گلووک، براوەی ٢٠٢٠ ی نۆبڵی ئەدەبیات

 

پۆڵەتیک پرێس

خانمە شاعیری ئەمریکی تەمەن ٧٧ ساڵ لوییز گلووک، خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن ئەکادیمیای نۆبڵەوە پێ بەخشرا.

ئەم خانمە شاعیرە، شەشەم ژنە کە تا ئێستا خەلاتی نۆبڵی ئەدەبییان وەرگرتووە. پێشتر لوییز خەڵاتی پۆلیتزریشی بردووەتەوە کە دوای نۆبڵ یەکێک لە دیاترین خەڵاتە ئەدەبییەکانە.

خەڵاتەکە رۆژی ٨ ی ٩ ی ٢٠٢٠ لەناو چەند ناوێکی دیاری جیهانیدا بە لوییز گلووک بەخشرا.

“سارد”

نووسینی: لوییز گلووک

وەرگێڕانی: عەبدولغەنی كاكۆ

دڵێكی ساردت هەبێت، ژیانت ئاوا دەبێت
‎وەك ئەوەی من لە بەر سێبەردا، لە باڵكێشانم بەسەر كەڤرە ساردەكان و لەژێر داركەوەتەگەورەكاندا دەیكەم.
.‎خۆر بە ئاستەم بەرم دەكەوێ
‎زۆر جاران لە سەرەتای بەهاردادەیبینم ،بەرز بەرز دەبێتەوە
‎ئینجا گەڵاكان گەشەدەكەن و ونی دەكەن
‎هەستی پێدەكەم لەبەینی گەڵاكاندا بە ناڕێكی دەبریسكێتەوە وەك ئەوەی كەسێك كەوچكێكی كانزایی لە لێواری پەرداخێك بدات
‎زیندەوەرەكان هەموویان بە یەك ئەندازە
‎پێویستییان بە ڕۆشنایی نییە
‎هەندێك لە ئێمە
‎ڕۆشنایی تایبەت بەخۆی دەخولقێنێ.
‎گەڵایەكی زیوین
‎وەك ڕێچكۆڵەیەكە كەس نەتوانێ بەسەریدا بڕوات،
‎وەك تەنكاوی دەریایەكی زیوینە لە تاریكایی ژێر دار كەوەتێكی گەورەدا.
‎بەڵام بەڕاستی ئەوە دەزانی،
‎خۆت و ئەوانەیش كە دەزانن تۆ لەپێناو ڕاستییدا دەژیت، لە پەرشبوونەوەتدا هەموو ئەو شتانەت خۆش دەوێن كە ساردن

ئەم شیعرە لە ئەڵمانییەوە وەرگێڕدراوە، دەقە ئەسڵییەكە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا