کۆمەڵە شیعری ”ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە” ی ئەنوەر عەباسی بڵاو کرایەوە

ئەم بابەتە 13 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵە شیعری ”ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە” لە نووسینی ئەنوەر عەباسی (هەرەس)، چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کۆمەڵە شێعرە کە لە حەفتا و پێنج شێعر پێکهاتووە و ١٤٨ لاپەڕەیە لە لایەن چاپەمەنی و کتێبفرۆشی ”ئەرزان” لە ستۆکهۆڵم چاپ و بڵاو بووەتەوە کە پێشتر دوو کتێبی دیکەی ئەم شاعیر و نووسەرەی چاپ کردبوو. کتێبی ”ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە” پێنجەمین بەرهەمی چاپکراوی ئەنوەر عەباسییە.

تەنیا دوو کتێب لەم پێنج کتێبە لە باشووری کوردستان بڵاو بووەتەوە و وەکوو خۆی دەڵێ کتێبەکانی هەم بە هۆی ناوەرۆک و هەم بە هۆی ڕابردووی سیاسیی خۆیەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش مۆڵەتی چاپیان پێنادرێ و ناچار لە هەندەران و دوور لە زۆرینەی ڕەهای بەردەنگی کورد چاپ و بڵاوی کردوونەتەوە.

نووسەر لە بارەی ئەم کتێبەوە بە پۆلتیک پرێسی وت: ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە هەڵبژاردەیەک لە شێعری ساڵانی ٢٠١٣ هەتا ٢٠١٩ ی منە و لە ڕاستیدا ئەم کتێبە دەبوو دوو کتێبی جیاواز بێت بەڵام بە هەندێک هۆکار کە لە پێشەکی کتێبەکەدا باسم لێوە کردوون بڕیارم دا بە یەک کتێب چاپی بکەم. هەر بەم هۆیەوە و بۆ ئەوەی کە قەبارەی کتێبەکە زۆر ئەستوور نەبێ ناچار بووم چاوپۆشی لە چل پەنجا شێعری دیکە کە هەر لەو ماوە زەمەنییەدا نووسرابوون، بکەم و لەم کتێبەدا نەیانهێنم. هیوادارم ئەم کتێبە بەشێوەیەک بگاتە دەست بەردەنگی نێوخۆی کوردستان و هەر لەو هەوڵدام کە لانیکەم لە باشووری کوردستانیش بتوانم چاپ و بڵاوی بکەمەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک