وەرگێڕانە نوێیەکەی کەریم تاقانە بڵاو کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەرگێڕانێکی نوێی نووسەر و وەرگێڕی کورد کەریم تاقانە بڵاو کرایەوە و ئەمڕۆ ٢١ ی شوباتی ٢٠٢١ لە کتێبخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەست دەبێت.

کتێبی ( ئەفسانەی بەدفەڕ) کۆمەڵەچیرۆکێکی نووسەر و شاعیری دیاری سویدی پێر لاگەرکڤیست-ە و لەلایەن کەریم تاقانەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی .

چاپەمەنی مانگ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کتێبەکەی چاپ کردووەو ئەمڕۆ لە کرماشان و سەرپێلی زەهاو بڵاو دەبێتەوەو دواتر دەچێتە بەشێک لە کتێبخانەکانی دیکەی رۆژهەڵات، پاشانیش دەگاتە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان و بۆ خوێنەرانی باشووریش بەردەست دەبێت.

(به‌شێک له‌ ده‌قی یه‌کێک له‌ چیرۆکه‌کان)

بەڵام من هەموو گیانم دەلەرزی. ئەمە بۆ من بوو، لەبەر خاتری من بوو. دڵم خەبەری دابوو ئەمە مانای چییە، ئەمە ئەو دڵەخورپەیە بوو‌ دەبوو بێت، هەموو ئەو شتە نەناسراوە، شتێک کە باوکم هیچی لە بارەیەوە نەدەزانی، کە نەیدەتوانی منی لێ بپارێزێ. ئەم دنیایە، ئەم ژیانە، بۆ من ئاوا دەبوو، وەک دنیاکەی باوکم نا کە هەموو شتێک تێیدا هێمن و دڵنیا بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا