گەشتە نوێیەكەی بلینكن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…دۆسیەی كۆن و هیوای نوێ‌ بۆ ئاگربەست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێنجەمین گەشتی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكرد، لە دوای 7 ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، گەشتێك كە هیوادارە لە ڕێگەیەوە فشار بكات بۆ خێراكردنی هەنگاوەكانی گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست، بەڵام ئامانجی تریشی هەیە.

ئەم گەشتە نوێیە، جیاوازە لە گەشتەكانی پێشوو، بلینكن بە چەند دۆسیەیەكەوە هاتووە، پێشتر باسی هەندێكیان كردبوو، بەڵام ڕەنگە ئەمجارە ناچار بێت لە چوارچێوەی یەك پاكێجدا باسیان بكات.

گەشتەكانی پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا زیاتر باس لە ڕەوتی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و بەشداریكردن بوو لە دیاریكردنی ستراتیژی سەربازی و دەرئەنجامەكانی، تەنانەت لە یەكێك لە گەشتەكانیدا، بەشداری كۆبوونەوەی حكومەتی مینی ئیسرائیل (حكومەتی بچووكراوەی ئەمنی ئیسرائیل)ی كرد، كە بەردەوام تاوتوێی شەڕی غەززە دەكات و بڕیار لەبارەیەوە دەدات.
پێشنیاری پاریس بۆ ئاگربەست.

گەشتەكەی ئەمجارەی بلینكن 5 رۆژ دەخایەنێت و سەردانی هەریەكە لە سعودیە، میسر، قەتەر، ئیسرائیل و كەناری ڕۆژئاوا دەكات

گەشتی ئەمجارەی بلینكن دوای 4 مانگ لە ئۆپەراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا” دێت كە لە 7 ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو لەلایەن حەماسەوە بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێكرد و دواتر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززەی بەدواداهات.

گەشتەكەی ئەمجارەی بلینكن 5 رۆژ دەخایەنێت و سەردانی هەریەكە لە سعودیە، میسر، قەتەر، ئیسرائیل و كەناری ڕۆژئاوا دەكات.

بەر لە گەشتەكەی، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە كە قەیرانی مرۆیی لەنێو ئەو بابەتانەدا دەبێت كە سەرنجی لەسەر دەدات و ڕاپۆرتە میدیاییەكانیش باس لەوە دەكەن كە ئەو دۆسیە سەرەكییەی كە باسی دەكات، پێشنیاری ئاگربەست بووە كە نزیكەی هەفتەیەك لەمەوبەر لە كۆبوونەوەیەكدا داڕێژراوە، بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی ئەمریكی و میسری و قەتەری و ئیسرائیلی.

لە پێشنیاری ئاگربەستی نوێدا مەرجی وەستاندنی سەرەتایی شەڕ بۆ ماوەی 6 هەفتەیە، هاوكات بزووتنەوەی (حەماس) بارمتەكان ئازاد دەكات لە بەرامبەر ئازادكردنی زیندانییە فەلەستینییەكان لەلایەن ئیسرائیل و گەشتنی هاوكاری مرۆیی بۆ ناو كەرتی گەمارۆدراوی غەززە.

جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا بە كەناڵی سی بی ئێسی ڕاگەیاندووە، بلینكن فشار دەخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی ڕێگە بدات خۆراك و ئاوو دەرمانی زیاتر بچێتە ناو غەززە.

ڕۆژنامەی “زە تایمز”ی بەریتانی ڕایگەیاند كە هەوڵەكانی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا “بۆ دەستەبەركردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شكستی هێناوە”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەمكارە لە پێشینەی كارەكانی دەبێت كاتێك لەگەڵ حكومەتی ئیسرائیل كۆدەبێتەوە”.

ڕۆژنامەی “زە تایمز”ی بەریتانی ڕایگەیاند كە هەوڵەكانی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا “بۆ دەستەبەركردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شكستی هێناوە”.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بلینكن زۆربەی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووی بە گەشتكردن بەسەر بردووە لە هەوڵێكدا بۆ ئەوەی شەڕی غەززە پەرە نەسێنێت و ببێتە ململانێیەكی ناوچەیی.

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە كە بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەكانی یەمەن، دەریای سوور، پاكستان، ئێران و سنووری لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل، وا دیارە ئەركی بلینكن شكستی هێناوە، لە كاتێكدا ڕووسیا و چین بە تایبەتی سەركەوتنی دیپلۆماسی بەدەست دەهێنن.

ڕاپۆرتەكەی “تایمز” ئاماژەی بەوەشكردووە، حوسییەكان لە یەمەن جوڵەی كەشتیوانییان لە دەریای سووردا ئیفلیج كردووە.
لە ڕاپۆرتەكەدا پشتڕاستی كردووەتەوە كە ئەو وڵاتە عەرەبیانەی كە بلینكن لە دوایین گەشتیدا سەردانی كردوون پێیان وتووە كە ئەمریكا پێویستی بە گوشارخستنە سەر ئیسرائیل هەیە بۆ ئەوەی شەڕەكە ڕابگرێت لە هەمان كاتدا ڕێگەیەك بۆ فەلەستینییەكان بۆ دامەزراندنی دەوڵەت دابین بكات.

ئیسرائیل ئەو گوشارانەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند كە پێویستی بە لەناوبردنی بزووتنەوەی (حەماس) و ئازادكردنی دەیان زیندانی هەیە كە لە هێرشەكانی حەوتی ئۆكتۆبەری ڕابردوودا ڕفێندرابوون.

بە وتەی ئانا جاكۆبس، شرۆڤەكاری باڵای كاروباری كەنداو لە گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، غەززە دەبێت لە ناوەندی هەر هەوڵێكدا بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ململانێكان، هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە “هەنگاوی یەكەم بۆ وەستاندنی پەرەسەندنەكان گەیشتن بە ئاگربەستە لە غەززەو ئەمەش پێویستی بە فشاری جددیتری ئەمریكا هەیە لەسەر “ئیسرائیل”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا