یەكێتی و پارتی : بەردەوامی بە گفتوگۆ و كاری پێكەوەیی دەدەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە25_5_2022، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەچوو.

دوای كۆبوونەوەكە، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، “لە كۆبوونەوەكەدا راشكاوانە پەیوەندییەكانی هەردوولا و دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان و زەمینەی هاریكاریی هاوبەش و كاری پێكەوەیی، تاوتوێ كرا.”

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان كردەوە كە دوای دەستپێشخەری و سەردانی بەڕ‌ێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی، زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆ و ئاساییكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و كاركردن بۆ گێڕ‌انەوەی متمانەی نێوان هەردوولا و هاریكاریی نێوان لایەنە سیاسییەكان لە ڕ‌ێگەی لێكگەیشتن و گفتوگۆوە، هاتووەتە ئاراوە.

باس لەوەشكراوە، هەردوولا بڕ‌یاریان دا كە بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە هاوبەشەكانی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی وەك پرەنسیپی كاری پێكەوەیی بەردەوام بن، هەروەها لیژنەیەكی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی هەردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە هاوكاری و پاڵپشتیی هەردوولا بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دامودەزگا شەرعییەكانی و بەردەوامیی ڕ‌اگرتنی هەڵمەتی ڕ‌اگەیاندنی دژ بە یەكتر كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا