داوا لە مامۆستایان دەکرێت بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە27ی کانونی دووەم، کۆمەڵێک کەسایەتی دیار و مامۆستای ئایینی و  حاکم ڕزگار حەمەئەمین، بەناوی خەڵکی سلێمانییەوە داوا لە مامۆستایان دەکەن بایکۆت بشکێنن.

حاکم ڕزگار حەمەئەمین ڕایگەیاند،” ئێمە وەک کۆمەڵێک خۆبەخش بەناوی هاوڵاتیانی سلێمانییەوە داوا لە مامۆستایان دەکەین بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن لەپێناو ڕۆڵەی هەژاران”.

ئاماژەی بەوەکرد،” ئێمە لە کێشە و گرفتەکانی مامۆستایان تێدەگەین و داواکارییەکانیان ڕەوان، دڵنیاین مامۆستایان دڵسۆزن و خەمی پرۆسەی پەروەردەیانە و پشتگیری خۆمانیان بۆ دووپاتدەکەینەوە و مافی خۆیانە داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت، بەڵام داواکارین بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن بۆئەوەی خوێندکاران بێبەش نەبن لە خوێندنی ساڵێک”.

جەختیکردەوە و وتی، داوا لە وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەکان دەکەین، سەرجەم ئەو سزایانە هەڵبوەشێننەوە، کە بۆ مامۆستایان دراوە، چونکە ئەوان لە ناچاریدا هۆڵەکانی خوێندنیان جێهێشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا