کۆریای باکوور دەرگای جەنگی بەڕووی کۆریای باشووردا کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی بەکاتی ناوخۆیی هەردوو وڵات، کۆریای باکوور دەرگای جەنگی بەڕووی دراوسێ مێژووییەکەیدا کردەوە و زیاتر لە 200 گوللە تۆپی بە ئاراستەی دوورگەی یۆنپیۆنگی لەناوچەی دابڕێندراو لە چەک کرد.
تۆپبارانەکە لەنێوان کاتژمێر 9 بۆ 11ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی هەیندا بوو.
ناوچەی یۆنپیۆنگ دەکەوێتە سنووری ئەو ناوچە کێشە لەسەرانەی کە بە رێکەوتن و نێوەندگیری وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچەکە، بە ناوچەی لەچەک داماڵێندراو – DMZ ناسراوە.

کۆریای باکوور دەیەوێت لەرێگەی بەکارهێنانی هێزەوە هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە ناچار بکات ماڵەکانیان جێبهێڵن، پێشتر و لە ساڵی 2010 بەهەمان شێوەی تۆپبارانی ئەو ناوچەیەی کرد و 4 کەس کوژران.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی کۆریای باشوور لەبارەی هێرشەکانەوە بە ئاژانسی رۆیتەرزی ووتووە، “هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی بۆ هاوڵاتییانی مەدەن و سەربازانمان نەبووە، بەڵام کاریگەری نەرێی لەسەر ئاسایشی نیمچە دوورگەکە دەبێت و کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە”.

وەزیری بەرگری کۆریای هێرشەکانی بە “هاندەری هەڵگیرساندنی جەنگ” ناوبرد و ووتی، “پێویستە هێزەکانمان لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ لەناوبردنی دووژمن تا جارێکی دیکە نەوێرن کاری لەوشێوەیە ئەنجام بدەن”.
پێشتر پیۆنگیانگ هەڕەشەی هەڵگیرساندنی جەنگی کردبوو، هەروەها کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە پەیامێکیدا بۆ سوپای وڵاتەکەی داوای ئامادەکاری تەواوی سوپای کردبوو بۆ حاڵەت شەڕ “کە لەوانەیە بەم نزیکانە دەستپێبکات”.

دوورگەی یۆنپیۆنگ کە شوێنی بنکەیەکی سەربازییە و دانیشتوانی مەدەنی کەمی تێدایە کە نزیکەی 2 هەزار کەسە، 3 کیلۆمەتر لە سنووری دەریایی جێناکۆکی دەریای زەردەوە دوورە و 12 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی کۆریای باکوورەوە دوورە.

بەدرێژایی مێژوو ئەم دوورگەیە گۆڕەپانی پێکدادانی دەریایی نێوان کۆریاکان بووە، لە ساڵی 2010 دوای ئەوەی کۆریای باکوور دەیان تۆپی بەرەو دوورگەکە تەقاند، دوو سەرباز و دوو هاوڵاتیی مەدەنی کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا