سێ‌ وڵاتی ئەوروپی گومانیان لە نیازی ئێران هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێ وڵاتی ئەوروپا گومانیان لە نیازی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتننامەی ئەتۆمی هەیە و هۆشداری بە تاران دەدەن لە شكستی دانوستانەكان.

بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بەوكرد، پێشنیازی كۆتایی كە پێشكەشی تاران كراوە، زۆرترین نەرمی وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی پیشان دەدات، بەڵام ئێران نایەوێت سوود لەو دەرفەتە دیبلۆماسییە چارەنووسسازە وەربگرێت و لەبری ئەوە بەبێ پاساو بەردەوامە لە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

ئاماژەیان بەوەشكرد، هەڵوێستی ئێران ئاسۆی گەڕانەوە بۆ كاركردن بە رێككەوتننامەكەی ساڵی 2015 تێك دەدات و گوومانیان لە نیازی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوە بۆ رێككەوتننامەی ئەتۆمی هەیە.

ڕێككەوتنی ساڵی 2015 ی نێوان تاران و شەش زلهێزی نێودەوڵەتی (واشنتن، پاریس، لەندەن، مۆسكۆ، پەكین و بەرلین) ڕێگەیدا سزاكان لە دژی كۆماری ئیسلامی هەڵبگیرێت لە بەرامبەر كەمكردنەوەی چالاكییە ناوكییەكانی و زامنكردنی ئارامی بەرنامەكەی.

دواتر ئەمریكا لە ساڵی 2018 لە ژێر دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پاشەكشەی كرد و بە دووبارەكردنەوەی سزاكانی سەر ئێران كە وەڵامی دایەوە بە كشانەوەی وردە وردە لە زۆربەی پابەندییەكانی.

هیواكان بۆ ئەگەری بوژاندنەوەی ڕێككەوتنەكە بە پاڵپشتی جۆ بایدن بەرز كراوەتەوە و لێدوانی سێ وڵاتە ئەوروپیەكەش ڕۆژێك دوای ئەوە دێت ئەنتۆنی بلیكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا وتی، وەڵامی ئەم دواییەی ئێران بۆ پرسی بوژاندنەوەی ڕێكەوتنی ناوكی هەنگاوێكی بەرەو دواوە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا