بافڵ جەلال تاڵەبانی: زاڵبوون بەسەر كێشەكان پەیوەستە بە گفتوگۆو پابەندبوون بە دەستوورەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە یان برێم، كونسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا كە نزار ئامێدی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان.

لەدرێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربوون و دووپاتكردنەوەی پشتگیریی یەكێتی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، هەڵوێستی یەكێتیی لەبارەی رووداو و گۆڕانكارییەكان روونكردەوە و رایگەیاند، زاڵبوون بەسەر كێشەكان و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان بەتایبەت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پەیوەستە بە گفتوگۆ، لێكتێگەیشتن و پابەندبوون بە دەستوورەوە، ئەمەش رێگا دروستەكەیە و لەماوەی رابردوودا پەیڕەومان كردووە لەپێناو بەدەستهێنانی شایستەداراییەكانی هەرێم و دوورخستنەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵك لە ململانێكانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا