لە دەربەندیخان پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بوودجەی داهاتی کارەبای گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی و بەبڕی زیاتر لە 179 ملیۆن دینار، پرۆژەیەکی کارەبا لە قەزای دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بوودجەی داهاتی %8ـی کارەبا، پرۆژەی دانانی تۆڕی رووناکی بۆ شەقامی سەرەکی لە سەرەتای تونێلەکەوە تا ناو بازاڕی دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت.

پرۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت و بوودجەی پرۆژەکەش 179 ملیۆن و 287 هەزار دینارە و لەماوەی 170 رۆژدا کارەکانی بە ئەنجام دەگات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا