رۆیتەرز: ئیسرائیل و حەماس نزیکن لە رێککەوتن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسی یەکەمی بزووتنەوەی حەماس بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس نزیکن لە راگەیاندنی ئاگربەستی کاتی بەرامبەر بە ئازادکردنی ژمارەیەک دیلی ئیسرائیلی ژێردەستی بزووتنەوەی حەماس.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی دووەم، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی بزووتنەوەی چەکداری حەماس لە رێگەی یاریدەدەکەرەکەیەوە بەیاننامەیەکی داوە بە ئاژانسی رۆیتەرز و راگەیاندووە، “ئەگەرێک هەیە بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی کاتی لەنێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل لەبەرامبەر رادەستکردنەوەی بەشێک لە دیلەکان”.

هەر بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیەی دراوە بە رۆیتەرز، ئاگربەستەکە بە نێوەندگیری قەتەڕ دەکرێت و بزووتنەوەی حەماس وەڵامی خۆی بۆ ئەو پێشنیازە بە قەتەڕییەکان داوە.

سەرۆکی حەماس، لە بەیاننامەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەخستەڕوو، بەڵام بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی تەلەفزیۆنی جەزیرەی راگەیاندووە، “دانوستانەکان لەسەر ئەو بنەمایە بووە کە ئاگربەستەکە چەند دەخایەنێت، رێکخستنەکانی گەیاندنی هاوکاری بۆ ناو غەززە تاوتوێبکرێت و ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن بەرامبەر بە گیراوانی فەلەستینی لە ئیسرائیل بەشێکی دیکەن لە مەرجەکانی ئاگربەست”.

ئەو بەرپرسە بە کەناڵی جەزیرەی ووتووە، “هەردوولا رەزامەندی دەردەبڕن لەبەرامبەر ئازادکردنی منداڵان و ژنانی دەستبەسەرکراوی یەکدی و ووردەکاری ئاگربەستەکەش بەم زووانە لەلایەن قەتەڕی نێوەندگیرەوە دەخرێتەڕوو”.

بەشێوەیەکی گشتیی، ئیسرائیل هیچ کات لێدوان لەسەر بانگەشەکانی دۆخی دانوستانەکان بە سەرۆکایەتی قەتەر نادات. تەلەفزیۆنی کەناڵ 12ی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای حکومەت، کە ناوەکەی ئاشکرانەکردووە رایگەیاندووە، “نزیکن لە ئاگربەستێک” بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو.

حەماس لە میانی هێرشەکەیدا لە 7ـی تشرینی یەکەمدا بۆ سەر ئیسرائیل کە 1200 کەسی کوشت، نزیکەی 240 کەسی بە بارمتە گرت.

بزووتنەوەی حەماس لە ساڵی 2007ەوە حکومڕانی فەڵەستین دەکات و لە 7ـی تشرینی ئەمساڵدا، ‘گەورەترین هێرش’ـی وڵاتەکەی لە 75 ساڵی رابردوودا بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین، تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر 13 هەزار و 300 فەڵەستینی کووژراون و زیاتر لە 30 هەزار کەسیش بریندارن، هەروەها بەشێکی زۆری خانوو باڵەخانەکانی باکووری کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە خاپوور بوون و هیچ ئاسەوارێکی ژیانکردنی تێدا نەماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا