لە دەربەندیخان دەست بەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی بەسەرچوودا گیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنە تایبەتمەندەكانی تەندروستی لەدەربەندیخان دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی ماوەبەسەرچووداگرت.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان رایگەیاند: رۆژی یەكشەممە، لەژێرچاودێری بەرێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان، لیژنە تایبەتمەندەكانی تەندروستی راسپێردران چاودێری ووردی بازاڕبكەن.

ئاماژەی بەوەشدا، لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی لیژنە تەندروستییەكانی دەربەندیخان، توانرا دەستبەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی ماوەبەسەرچوودا بگیرێت هاوكات، دەستبەسەر برێكی زۆر لە كەرەستەی پاككەرەوەدا گیرا و دواتر لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانەوە سەرجەمی ئەو ماددە خۆراكی و كاڵایانەی دەستی بەسەردا گیرابوون لەناوبران.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان داوا لەهاوڵاتیان و دانیشتوانی شارەكە دەكات، لەكاتی كڕینی پێداویستی و بەتایبەت ماددە خۆراكییەكاندا لەمانگی رەمەزاندا، بەووریاییەوە مامەڵەبكەن و ئاگاداری كاتی بەسەرچوونی ماددە خۆراكییەكان بن و لەئەگەری بینینی هەر سەرپێجییەكیش لیژنە تایبەتمەندەكانی تەندروستی ئاگاداربكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا