بۆچی عێراق ناتوانێت بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە؟

پۆڵەتیك پرێس:
دوای ئەوەی زیاتر لە 350 هەزار حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە‌و 9300 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستدا، هۆشداری دەدرێت لەعێراق پەتاكە زیاتر بڵاوببێتەوە.

ژمارەی تووشبووان‌و تەنانەت مردووانیش رۆژ بەرۆژ لەناوچە عەشایرییەكانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق بڵاودەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی زاڵی هۆزەكان لەو ناوچانە، كە باوەڕیان بەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناو رێكارەكان بۆ رێگری لەتووشبوون نییە.

هەروەها ناوەندە ئاینییەكانیش هۆكارێكن بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەتایبەتی لەوكاتانەی بۆنە ئاینییەكانی مەزهەبی شیعە بەرێوەدەچێت، كە ژمارەیەكی زۆر لەحاجی روو لەناوچە ئاینییەكان دەكەن.

 

بەهۆی ناپابەندی بەرێكارە تەندروستییەكان هەزاران كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

 

ئێستا بەهۆی ناپابەندی بەرێكارە تەندروستییەكان هەزاران كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون سەرچاوە هەواڵییەكانیش باس لەوە دەكەن، ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتوندی لەچەند ناوچەیەك بڵاوبووەتەوەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی مردوون‌و بەشێك لەو خەڵكانەش گەنجبوون.

جگە لەناپابەندییەكان لەچەند ناوچەیەكی عێراق ژمارەیەك لەخەڵكی عێراق چوونەتە ناو گۆڕستانێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆناو گۆڕەكانیان هەڵداوتاوە بۆ ئەوەی بتوانن لە ژێر باری ئاساییدا مەراسیمە ئاساییەكانی پرسە ئەنجام بدەن‌و نزیكەكانیان بەخاك بسپێرن.

لەبەرانبەر ئەو كارانەشدا حكومەتی عێراق نەتوانیووە رێاری پێویست بگرێتە بەرو خەڵكی پابەندی رێكارە تەندروستییەكان بكات، یان سزای ئەو كەسانە بدات، كە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانن.

 

مەترسی هەیە ڤایرۆسەكە لە 7ی ئۆكتۆبەردا بەرزدەبێتەوە، كە سەدان هەزار كەس لەكەربەلا كۆدەبێتەوە

هاوكات سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كەرتی خزمەتگوزاری تەندروستی وێران بوو بەهۆی جەنگ و گەندەڵی نەبوونی بودجەی پێویستەوە، كە ئەم هۆكارەش قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای زیاتر كردووە.

حاجیان لە ئێرانەوە پۆل پۆل
هەرچەندە حكومەت بڕیاری قەدەغەی بەرێوەبچوونی بۆنە ئاینییەكانی داوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لەچلەی حوسێندا، حەجێكی ساڵانەی شیعەكان لە كەربەلا، خەڵكی هەزاران كیلۆمەتریان بەپێ‌ بڕوەو روویان لەو شارە كردووە.

هەروەها هەزاران خەڵكی تریش لەئێرانەوە روویان لەعێراق كردووەو هیچ رێگرییەكیان لێنەكراوەو رێكاری تەندروستیان بۆ نەگیراوەتە بەر.

ئێستا ناوەندەكان هۆشداری دەدەن، كە مەترسی هەیە ڤایرۆسەكە لە 7ی ئۆكتۆبەردا بەرزدەبێتەوە، كە سەدان هەزار كەس لەكەربەلا كۆدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا