نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و لە ئێستاشدا بە زیاتر لە 113 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 113 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 110 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نیگەرانی وەبەرهێنەران تابێت زیاتر دەبێت لەبارەی خواست لەسەر نەوت، بەتایبەت کە دۆخی دارایی جیهان لە دۆخێکی باشدا نییە و ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکی ڕوبەڕوی هەڵئاوسانێکی زۆر دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی خێرای نرخەکانی سود.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا