نرخی نەوت لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی، نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە بە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، پێشبینیش دەکرێت لەرۆژانی داهاتوودا زیاتر بەرزببێتەوە بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا