دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی دژ بە ناردنی 700 ملیارەکەی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە پێدانی قەرز بە حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رێککەوتی 12ـی تشرینی دووەمت 2023, دادگای فیدڕالی لەسەرسکاڵایەک کە دژی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە، کۆدەبێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن مستەفا سەنەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە ناردنی ئەو قەرزەی کە حکومەتی ناوەندی بۆ مووچەیسێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی کردووە، بە نادەستووری لەقەڵەم بدرێت.

حکومەتی فیدڕاڵی بەبڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بداتە حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەیفەرمانبەرانی هەرێم.

تا ئێستا دوو 700 ملیاری کە دەکاتە 1 ترلیۆن و 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێم کراوە و بڕیارە یەک گوژمەی تر بە بڕی 700 ملیار دیناری دیکە رەوانەبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا