پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا مەفرەزەكانیان 27 داواكراوو ژمارەیەك دەرۆزەكاریان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: 13 داواكراویان لە لایەن بازگەی دەروازەكانی كەركوكەوە و 11 داواكراویش لەلایەن پۆلیسی ناو شارەوە دەستگیركردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نۆ سواڵكەر دەستگیركراوە و دەستیشیانگرتووە بەسەر هەشت ئۆتۆمبێل وماتۆرسكیلی سەرپێچیكاردا.
هاوكات مەفرەزەكانی پۆلیسی حەویجە و دووبزیش، سێ داواكراویان دەستگیركردووە.