جارێکی دیکە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کەرتی غەززە پچڕا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەڵەستین ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە تەواوی کەرتی غەززە پچڕاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە1ی تشرینی دووەم، کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەڵەستین ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهۆی بەرکەوتنی مووشەک بە بەشێک لە بنکەکانی شارەکە، لە کەرتی غەززە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەتەواوی پچڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەوڵ و کارکردندان بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ئینتەرنێت و ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ئەو کارە تۆمەتباردەکات.

لەکاتێکدا، ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەم، بەهۆی هێرشێکەوە بۆ سەر کەرتی غەززە ئینتەرنێت و هێڵی پەیوەندییەکان لە شارەکە پجڕان و دوای دوو ڕۆژ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندی بۆ کەرتی غەززە گەڕایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا