پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر لە شارۆچكەیەكی پارێزگای وانی باكووری كوردستان دەدات كە چەقەكەی لە دەریاچەی وان بووە و هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2023 لە راگەیەندراوێكدا، ئاژانسی كارەسات و بەڕێوەبردنی باری لەناكاوی توركیا رایگەیاند، كاتژمێر 2 ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر لە شارۆچكەی توشبای سەر بە پارێزگای وانی باكووری كوردستان روویداوە.
هاوكات لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتر روویداوە و چەقەكەشی دەریاچەی وان بووە، بەڵام هیچ ئاماژەی بە زیانە گیانی و ماددییەكانی نەداوە.
بوومەلەرزەكەی وان وەك یەكێك لە پاشلەرزەی بوومەلەرزە بەهێزەكانی 6 ی شوباتی ئەمساڵ و رۆژانی دواتر دادەنرێت كە بەهۆیەوە زیاتر لە 50 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەی بریندارانیش 100 هەزار كەسی تێپەڕاند.