دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکات؛ نرخەکەی چەندە؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە پاش تەواوبوونی پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچە شاخاوییەکاندا، پرۆسەکە لە سەنتەری شارەکانیش دەستپێبکات و ئەندامێکی لیژنەی دابەشکردنی نەوتی سلێمانیش دەڵێت،” پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ، سەرجەم خێزانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن”.

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی تشرینی یەکەم، سەلام عومەر، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی نەوتی سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان رایگەیاند، لەرۆژی دووشەممە 9ـی تشرینی یەکەمەوە پرۆسەی دابەشكرندی نەوتی سپی لە قەزای پێنجوێن و ناحیەی گەرمک-ەوە دەستی پێکردووە.

سەلام عومەر راشیگەیاند، پێشبینی دەکەن تاکو 25ـی ئەم مانگە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی پێبێت و دواتر دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر چواردەوری شاری سلێمانی و پاشانیش ناوشاری سلێمانی.

هاوکات راشیگەیاند، هەر ماڵێک بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 100 هەزار بۆ هەر بەرملێک وەردەگرێت و بە کرێی گواستنەوەوە دەگاتە 104 هەزار دینار. کە بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیلێک بۆ دەرەوەی شار 4 هەزار وەردەگیرێت و بۆ ناوشاریش 2500 دینار. وتیشی، “ساڵی پار لە مەڵبەندی 7ـی ناوشاری سلێمانی وەستاین و ئەمساڵ هەر لەو مەڵبەندەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەینەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەلام عومەر، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی نەوتی سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان، بڕیارە تا پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ، واتە 31ـی کانوونی یەکەم، تەواوی خێزانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشە نەوتی ئەمساڵ وەربگرن و پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا