باڵی کامیلی حاجی عەلی لە بزووتنەوەی ئیسلامی جیابوونەوە و حزبێکی نوێیان راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی سەرکرادایەتی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە باڵی کامیلی حاجی عەلی، باڵی کامیلی حاجی عەلی لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان جیابوونەوە و حزبێکی نوێی بەناوی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەکەمی 2023، گۆران نوری، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە باڵی کامیلی حاجی عەلی لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس تێیدا بەژدار بوو رایگەیاند، “لەبەر روونەدانی کاردانەوەی نەخوازراو بڕیارماندا بەژداری لە کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی نەکەین”

هاوکات، گۆران نووری راشیگەیاند، لە داهاتوودا “پرۆژەی حزبی بوونی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان رادەگەیەنین و هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئەوەی وەک حزبێکی فەرمی لە هەرێم و عێراق تۆماربکرێت”.

سەبارەت بە بەژداری نەکردنییان لە کۆنگرە، گۆران نووری رایگەیاند، “ئێمە دڵنیابووین کە کۆنگرە بەپێی پڕەنسیپ و پەیڕەوی حزب بەڕێوە ناچێت. بەڵام باڵەکەی (عیرفان عەبدولعەزیز) سووربوون لەسەر جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانمان سەرەڕای ئەوەی ئێمە لەسەر چەند خاڵێک ناکۆک بووین”.

کێشەکانی ناوخۆی بزووتنەوەی ئیسلامی دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر. بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە رۆژی 5ی 2ی 2023، کۆنگرەی 12ەهەمینی خۆی لە شاری هەولێر رێکخست، هەرچەندە تەنها کامیلی حاجی عەلی کاندید بوو بۆ رابەری بزووتنەوەکە، بەڵام نەیتوانی زیاتر لە نیوەی دەنگەکان بەدەستبهێێت. بەم هۆیەوە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، عیرفان عەبدولعەزیز وەک رابەری بزووتنەوەکە دەمێنێتەوە. ئەمەش ناڕەزایەتی باڵی کامیلی حاجی عەلی لێکەوتەوە و لە رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2022 رایگەیاند کە رابەری بزووتنەوەکەیە و کارەکانی حزبەکە پێشێلکاری تێدا بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا