سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەڵێن دەدات هاوکاری نەخۆشخانەی هیوا بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی حوزەیرانی 2022، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ده‌سته‌ی داكۆكیكاران له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كرد.

له‌ دیدارێكدا لە نێوان سەرۆکی پەرلەمان و دەستەی داکۆکیکارانی نەخۆشخانەی هیوا، ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌ به‌وردی كێشه‌ و گرفته‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی (هیوا بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه‌)یان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕوونكرده‌وه‌، له‌باره‌ی كه‌میی ده‌رمان، كۆنبوون و له‌كاركه‌وتنی به‌شێك له‌ ئامێره‌كانی پشكنینی سه‌نته‌ری ژیانه‌وه‌، هاوكات یاداشتێكیان ئاراسته‌ی لێژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان كرد كه‌ تێیدا ورده‌كاریی سه‌رجه‌م كه‌موكوڕییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان خستبووه‌ڕوو.

ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌ داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان كرد یاساى ژماره‌ (11)ى ساڵى 2012، یاساى سندوقى كۆمه‌ك بۆ تووشبووانى شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان-عێراق، هه‌موار بكرێته‌وه‌، له‌پێناو گرنگیدان و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه‌.

هاوکات‌ د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پشتیوانی لە داواکانیان کرد، به‌ڵێنی پێدان كه‌ درێغی ناكات و ئه‌وه‌ى له‌ توانایدا بێت بۆ كۆمه‌ككردن و به‌هاناوه‌چوونی نه‌خۆشخانه‌كه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لێژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان ڕاده‌سپێرێت بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌موكوڕییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا