سێ‌ رۆژ ماتەمینی لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، وەك هاوخەمی و رێز بۆ رۆحی قوربانیانی روداوەكەی حەمدانیە، سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی: وەك هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ووداوەكەی حەمدانیە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی كرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی كوردستان ڕابگەیەندرێت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم هەروەها وتویەتی: لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەم ڕوداوەش، مەسرور بارزانی فەرمانی كردوە تیمەكانی تەندروستی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەكانی كوردستان بەڕوی بریندارەكان بكرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا