پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجوومەنی مامۆستایان و فەرانبەرانی ناڕازیی زانکۆی سلێمانی یاداشتێکی نارەزایەتی خۆیان لەبەردەم دەرگای زانکۆی سلێمانی بۆ راگەیاندنەکان خوێندەوە و رایانگەیاند، “لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبین تا ئەوکاتەی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندن دەرەخێندرێت”.
سەرەڕای بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی زانکۆکە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەن و ستافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم دەرگای سەرەکی زانکۆکە گردبوونەوە و یاداشتێکی ناڕەزاییەتییان خوێندنەوە.
لە یاداشتەکەدا مامۆستایان و فەرامانبەرانی ناڕازی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، لە روانگەی بەرپرسیارییەتی مێژووی و خەمخۆریی بۆ ئایندەی کوردستان و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، بەردەوام دەبین لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێند تا ئەو کاتە دڵنیادەبینەوە لە رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندن”.
دوێنێ چوارشەممە، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد،. ئەنجوومەن لە لایەکەوە جەخت لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکاتەوە، لە لایەکی ترەوە جەختیش لە بەرپرسیارییەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆمان دەکاتەوە. هەروەها راشیگەیاند، لە پێناو خەمخۆریمان بۆ ئایندەی خوێندکاران و هەڵنەسپاردنی ساڵی خوێندنی 2023-2024، ئەنجوومەنی زانکۆ رۆژی شەممە رێکەوتی 2023/10/28ی وەک دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.