پۆلیسی گەرمیان: لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە23ی ئەیلول، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەلار کفری نزیک گوندی( فەتاح عمر) ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری  کیا بارهەڵگر  وەرگەڕا، لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.

هاوکات، لەسەر ڕێگای کەلار – صالح ئاغا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان ئاڵتیما وەرگەڕا، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکرد، بریندارەکانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە کەلار و تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکان دەست پێکردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا