لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە یەکەم ڕۆژی جەژندا دوو شوێنی داخست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لیژنەکانی قائیمقمایەتی سلێمانیکۆگایەکی ئەمادەکردنی خواردنی سەر عەرەبانە و چێشتخانەیەکیان لە سەهۆڵەکە داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا ئاماژەی بەوەکرد، لەدرێژەی هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکان لە یەکەم رۆژی جەژندا، لە کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردنی سەر عەرەبانەکانی نزیک مزگەوتی گەورەی سلێمانی، دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر گۆشت و دوگی ئاژەڵدا کە لەشوێنێکی نەشیاوو بەشێوازێکی ناتەندروست ئامادەدەکراو لەسەر عارەبانە بە لەفە دەفرۆشرا.

هەر ئەمڕۆ بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەی سەید ئەلمەکارم لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت، “لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ چێشتخانەی سەید ئەلمەکارم، دەرکەوتوە لەگەڵ ئەوەی سەرپێچی لە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری کردوە، بەشێوەیەکی ناتەندروست مریشکی بەستوی خاوکردوەتەوە، هەروەها پاشەڕۆی قرتێنەرەکان لە شوێنی ئامادەکردنی خواردەمەنییەکەیدا هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا