دۆن باشترینی یۆڤانتۆسە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی ئەستێرەی ناوازەی تۆپی پێی جیهان و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بۆ ساڵی دووەم لە سەریەك بە باشترین یاریزانی یۆڤی دەست نیشان كرایەوە پاش ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەش لەگەڵ خانمە پیرەكە پێشكەشی كرد.

دۆنی تەمەن 35 ساڵ كە بە مووشەكەكەی مادێرا ناسراوە توانی ئاستێكی بەرز و ناوازە لە هێڵی پێشەوەی پاڵەوانی ئیتاڵیا پێشكەش بكات و 31 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كرد لە تەواوەی وەرزی بە كۆتا هاتووی كالچێۆدا.

جێی باسە كریستیانۆ سەرەڕای هەڵكشانی تەمەنییشی, بەڵام لە پێشكەش كردنی ئاستی بەرز بەردەوامە و تا ئێستاش یەكێكە لەو هێرشبەرە ناوازانەی كە تەواوی یانەكانی ئەوروپا خۆشحاڵ دەبن درێسیان بپۆشێت.

ئازانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا