هونەرمەند ‘شیروان عەبدوڵا’ چەند رۆژێکە لە تورکیا بێسەروشوێنە و کەسوکارەی داوای هاوکاری دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی چەند رۆژێکە شیروان عەبدوڵا، هونەرمەندی میللی کورد لە تورکیا دیارنەماوە و کەسووکارەکەی داوای هاوکاری دەکەن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی.

مەریوان عەبدوڵا، برای هونەرمەند شیروان عەبدوڵا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێسدا ئەوەی ئاشکراکرد، شیروان عەبدوڵا ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا و لە تورکیا دەستگیرکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە شیروان عەبدوڵا، ساڵو نیوێکە وڵاتی ئەڵمانیاوە گەڕاوەتەوە کوردستان، لەم دواییانەدا ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەی لە ئەڵمانیا بەڵام نەیتوانیووە بە رێگەی یاسایی گەشت بکات.

لە پەیامەکەیدا، کەسوکاری شیروان عەبدوڵا داوای بەدەنگ هاتن لە خەڵکی کوردستان و هەر یەک لە بەڕیزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی شیروان عەبدوڵا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا