سوید باڵیۆزخانەكەی لە عێراق داخست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆبیاس بلسترم، وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند: سوتاندنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد بە هیچ جۆرێك جێگەی قبوڵكردن نییە و عێراق لە پارێزگاریكردنی نێردە دیپلۆماسییەكان شكستی هێناوە.

دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕیاراندا تا كاتێكی نادیار باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە عێراق دابخەن و تەواوی خزمەتگوزارییەكانیان بوەستێنن.

ئەم بڕیارەی سوید دوای ئەوە هات بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لایەنگرانی موقتەدا سەدر هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و سوتاندیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا