شاندی سەدر و سوننەکان سەردانی هەرێم دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی رەوتی سەدر و شاندێکی پێکهاتەی سوننەکان سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، “بڕیارە شاندێکی رەوتی سەدر و شاندێکی پێکهاتەی سوننی سەردانی هەولێر بکەن، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی”.

پێشتریش سەرچاوەیەکی نزیک لە رەوتی سەدر ئاشکرایکرد، کورسییەکانی کوتلەی سەدر بەهۆی دروستکردنی هاوپەیمانییەوە بۆ زیاتر لە 80 کورسی زیادیکردووە و پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی نزیکە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی سیاسی رایگەیاند، “محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم، لەگەڵ کوتلەی سەدر کۆدەبێتەوە”، وتیشی: حەلبوسی وایدەبینێت کوتلەی سەدر یارمەتیدەر دەبێت بۆی تا جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمان دیاریبکرێتەوە.

لە هەرێمی کوردستانیش یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ دووشەممە کۆدەبنەوە بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پۆستە جێبەجێکارییەکانی دیکەی ناو حکومەتی نوێی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا