پارتی بۆ لایەنەكان: لاپەڕەیەكی نوێ‌ بكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی ئەنجامی كۆنگرەی 14 ی حیزبەكە رایگەیاند، لەسەر ئاستی كوردستاندا، كۆنگرە جەختی لە یەكڕیزی و پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ هەموو لایەنەكان كردەوە و بە پێویستی زانی لاپەڕەیەكی نوێ بۆ پەیوەندییەكان بكرێتەوە و كێشە و گرفتەكان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، لەسەر ئاستی عێراقیش كۆنگرە جەختی كردەوە بۆ چارەسەری كێشە هەڵواسراو و چارەسەر نەكراوەكان و، جێبەجێكردنی رێككەوتنی سیاسی و دامەزراندنی حكومەت كە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عێراق ئەنجام دراوە.

پەیوەست بە بەشەكانی دیكەی كوردستان، لە راگەیەندراوەكەی پارتیدا هاتوە، لەگەڵ داوا رەواكانیانین لە هەمان كاتدا، داوا لە هێزە سیاسییەكانی هەر سێ پارچەكەی كوردستان كراوە ‌سەردەمیانە خەباتە مەدەنییەكانیان بەگەڕ بخەن، داواش لە هەر سێ وڵاتی دراوسێ كراوە كە سنوری جوگرافی، قوڵای مێژویی، تێگەیشتنی دیپلۆماسی، بەرژەوەندی هاوبەشی ئابوری و بازرگانی و كولتوری و كۆمەڵایەتیمان پێكەوە هەیە، بە كردەیی بیر لە چارەسەری سیاسیی پرسی كورد بكەنەوە، چارەسەرێك كە ببێ بە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و بوژانەوەی ناوچەكە بە گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا