بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەنجامدانی چەندین دیداری سیاسی گەیشتە بەریتانیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چەندین دیداری سیاسی و کۆبوونەوەی گرنگ گەیشتە بەریتانیا.

لەدەستپێکی سەردانەکەیدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ هاوڕێیەتی دەکات، سەردانی چات هام هاوسی کرد و گفتوگۆیەکی کراوەی لەگەڵ چەندین سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، ئابووریناس و ژمارەیەک رۆژنامەنووس و لێکۆڵەری کورد ئەنجامدا و دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم و عیراقی خستەڕوو.

هەروەها دید و ستراتیژی یەکێتی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترکردنی حوکمڕانی روونکردەوە.

کۆبوونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا