پارەی سێ ساڵ بۆ جوتیاران خەرج دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی کشتوکاڵ ڕایەگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەش کردنی قەرزی سێ ساڵی جوتیاران دەکرێت، پارەکەی بۆ تەرخانکراوە.

موفەق شێخ شەهاب پەرلەمانتار لە لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووە، لە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراکدا، پارە بۆ قەرزی ساڵانی 2014-2015-2016 ی جوتیاران تەرخان کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا بڕی پارەکە 300 ملیار دینارە لە دوای ڕەوانەکردنی بۆ وەزارەتی بازرگانی، بەهۆی ئەوەی سەرجەم ڕێککارەکان تەواوبوون هەفتەی داهاتوو خەرج دەکرێت.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا