بڕیارێکی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق دژی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ماددەی 46 لە یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2008، وەزارەتی خوێندی باڵای حکومەتی هەرێم زانکۆکانی بە تاکە مەرجەع داناوە بۆ سەرجەم سکاڵاکانی پەیوەست بە وەرگرتن، گواستنەوە، تاقیکردنەوە، کاروباری زانستی و پلەبەرزکردنەوە، ئەمەش نادەستوورییە و لە دەرەوەی دەستووری عێراقە.

لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە، دەرکردنی یاساکە لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە پارێزبەندی دەداتە ڕێکارەکانی زانکۆ بەرامبەر دادگاکان و پەڵپگرتن و تانەدان، کە پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانی حکومەتی فیدڕاڵییە.

بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دژی ماددەی 100ی دەستووری عێراقە کە دانانی پارێزبەندی بۆ یاساکان قەدەغە دەکات و مافی تانەدان و سکاڵا و پەڵپگرتن کراوە دەکات.

هەتا ئێستا دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام لەدوای بڵاوکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەپێی دەستوور دەبێت ئەو ماددەیە لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم هەمواربکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا