یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگەی وشکانی بەرەو هەرێم بەڕێکەوت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگەی وشکانی بەرەو خاکی هەرێم بەڕێکەوت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە سعودیەوە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات و 11ی ئەم مانگەش دواین كاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە.

وتیشی، ئەو حاجیانەی ئەمڕۆ دەگەڕینەوە ژمارەیان 690 حاجییەو بەڕێگەی وشكانی دەگەڕێنەوە، گەڕانەوەی حاجیانیش بە رێگەی ئاسمانی لە 7 تا 11ی ئەم مانگە دەخایەنێت كە ژمارەیان 3 هەزار و 994 حاجییە.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیان بە رێگەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش گەڕانەوەی ئەو حاجییانە دەستپێدەكات كە بەرێگەی وشكانی دەگەڕێنەوە بۆ عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا