پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وێڕای ئەوەی سبەی پشووی فەرمی ساڵانەی بانكەكانە، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ی ساڵی رابردوو دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: رۆژی یەكشەممە 2_1_2022 موچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت، بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو”.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هاتووە: وێڕای ئەوەی هەموو ساڵێك 2_1 پشووی فەرمی بانكەكانە بەمەبەستی پاكتاوكردنی ژمێریاری ساڵی رابردوو، بەڵام سبەی یەكشەممە ئەو بانكانەی تایبەتن بە مووچەی وەزارەتی تەندروستی كراوە دەبن.