موقتەدا سەدر توڕەیەو داوای خۆپیشاندانی فراوان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی فراوان دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆزدەکات و دەڵێت، پێویستە باڵیۆزی ئەو وڵاتە دەربکرێت و ھەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ سوید بپچڕێنرێن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدڕ لە تویتێکدا داوا لە موسوڵمانان و شوێنکەوتووانی دەکات لە عێراق خۆپیشاندانێکی فراوان دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید ئەنجامبدەن و داوا لە حکومەتی عێراق بکەن، باڵیۆزی سوید لە عێراق دەربکات و سەرجەم پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بپچڕێنێت.

سەدر لە تویتەکەیدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، رەگەزنامەی عێراقی لەو پەنابەرە عێراقییەی وڵاتی سوید وەربگرێتەوە، کە لە شاری ستۆکھۆڵم قورئانی پیرۆزی سوتاند و رێککاری توندی یاسایی بەرامبەری بگرێتەبەر.

لە 28ی حوزەیرانی 2023 لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم قورئانی پیرۆزی سووتاند.

لە بەرامبەر ئەو کارەدا کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو ستۆکهۆڵم بۆ رێگریکردن لە سەرھەڵدانی ھەر رووداوێک لە شارەکە، سەرجەم پۆلیسەکانی ئەو شارەی بۆ بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم بڵاوە پێکردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا