“وازمان لەدۆسیەی سووتانی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی نەهێناوە”

پۆڵەتیک پرێس؛

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، وازمان لەدۆسیەی سووتانی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی نەهێناوە و کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنێش بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

 

ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی  بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەى کاتی ئەنجومەن بوو سەبارەت بە سوتاندنی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی و خوێندنەوەی یاداشتی ئەندامانی ئەنجوومەن، تا دواتر بڕیاربدەن لەبارەى ئەوەی چی بکەن و کێ بانگێشتی ئەنجوومەن بکرێت.

 

وتیشی؛ کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ هەڵنەوەشاوەتەوە بەڵکو تەنها دواخراوە و وازیشمان لە دۆسیەی سوتاندنی دار سنەوبەرەکان نەهێناوە.

 

ئەمڕۆ، ئەندامانی ئەنجوومەنەی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیان کرد و داوایان کرد، دەبێت ڕاستەوخۆ لایەنى بەرپرس بێنە ناو کۆبوونەوەکەوە دواتر دەچنە ناو کۆبوونەوەوە.

 

لای خۆشیەوە، رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەكێتی بۆ پۆڵەتیک پرێس وتی: لەبەر ئەوەی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دانیشتنەکانمان کرد و رێژەی یاسایی تەواو نەبوو بۆیە دانیشتنەکە ئەنجامنەدراوە.

رێکەوت زەکی  ئەوەی خستەڕوو: ئێمە پێمان وابوو ئەجیندای کۆبوونەوەکە لاوازە و لە ئاستی بارودۆخەکەدا نییە و بەبێ ئامادەبوونی لایەنی بەرپرس کراوە و ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ئەنجامنادرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا