بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ژنێك و دوو منداڵی داعش رادەستی حكومەتی دانیمارك دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، ژنێك و دوو منداڵی داعشی رادەستی حكومەتی دانیمارك كردەوە.

سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەكانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، شاندێكی حكومەتی دانیمارك سەردانی بەرێوەبەرێتیەكەی كردووە لە شاری قامشلۆ.

شاندی حكومەتی دانیمارك بە سەرۆكایەتی نیكۆلاس هاریس نوێنەری حكومەتی دانیمارك بۆ كاروباری سوریا، لەگەڵ خەلیل ئیبراهیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەكانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا كۆبووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەكە، هەردوولایەن قسەیان لەسەر دۆخی سوریا و هەرێمەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) كردووە و ئاماژەیان بە بەیاننامەی چارەسەری ئاڵۆزی سوریا داوە كە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریاوە ئامادە كرابوو.

هەروەها دۆخی ئابوری و مرۆیی لە سوریا و دۆخی داعش و خانەوادەكانیان لە كەمپەكانی هۆل و رۆژ و بەشێكی دیكەی پرسی كۆبونەوەكە بوون.

خالید ئیبراهیم لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاندووە، بەیاننامەكەیان لەسەربناغەیەكی نیشتیمانی ئامادە كراوە و بەگوێرەی پرۆژەكە پێویستە هەموو گەلانی سوریا بەشداری لە دیالۆگی چارەسەركردنی ئاڵۆزیەكانی سوریا بكەن كە بەیاننامەكە لە نۆ خاڵ پێك دێت.

خالید ئیبراهیم ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی شەڕی دژی داعش كردووە و رایگەیاندووە كە پێویستە وڵاتانی جیهان هاوڵاتیەكانیان كە لەنێو داعشدا بوون بگەڕێننەوە و ئەم هەنگاوەش بەشێكی بچووكی چارەسەری كێشەی داعشە.

نیكۆلاس هاریس نوێنەری حكومەتی دانیمارك بۆ كاروباری سوریاش لە كۆبونەوەكەدا باسی ڕۆڵی رۆژئاوای كوردستان و بە تایبەتی هەسەدەی كردووە كە هاوپەیمانی نێدەوڵەتی دژی داعشدا و وتوویەتی، دانیمارك بە وردی چاودێری دۆخی، سیاسی، ئابوری، مرۆیی و ئەمنی هەرێمەكە دەكات و لەگەڵ نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ئەوروپا لە پەیوەندیدایە.

لە كۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەكانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەگوێرەی پرۆتۆكۆلێك ژنێك و دوو منداڵی داعشی رادەستی شاندی دانیمارك كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا