چوار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند، كە رووبەڕووی هێزەكانیان بوونەتەوە و ئاماژە بەوەشدەكات دوای دەستگیركردنیان دەست بەسەر بڕی 125 گرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران كە رۆژی چوارشەممە بڵاوی كردەوە هاتووە، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون هێزەكانی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی ئاسایشی بازگەكانی سۆران و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوشار، بەپێی ماددەی 25 ماددە هۆشبەرەكان توانرا چوار كەسی بەكارهێنەر و فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەكان بە بڕی 125 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری شیشە و حەشیش و كەلوپەلی بەكارهێنان دەستگیربكرێن.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاسایشی سۆران ئاماژە بەوە دەدات كە لە كاتی دەستگیركردنیان تۆمەتبارەكان رووبەڕووی هێزەكانیان بوونەتەوە بەڵام هێزەكانیان توانیان رووبەڕوویان ببنەوە و هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەست بە سەر چەكەكانی جۆری كلاشینكۆف، سێ‌ دانە روومانە و دەمانچەیەك دا بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا